ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی بارودۆخی نائاسایی لە تورکیا
وتەبێژی سەرۆکی تورکیا کۆتایی هاتنی بارودۆخی نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، ئیبراهیم کۆلین، وتەبێژی سەرۆکی تورکیا دوێنێ هەینی لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە شاری ئەنقەرەی پێتەختی تورکیا، تی : حاڵەتی نائاسایی لە تورکیا ڕۆژی هەژدەهەمی ژووئیەی داهاتوو کۆتایی پێ دێت .
کۆلین وتیشی : ئەگەری ئەوە لەئارادایە دیسان بارودۆخی نائاسایی ڕابگەیەندرێت .
بارودۆخی نائاسایی لە تورکیا لە دووساڵ لەمەوبەرەوە و دوابەدوای کودەتای بێ ئەنجامی ژوئیەی ساڵی 2016 بە دژی دەوڵەتی ئەنقەرە لەم وڵاتە دامەزراوە .
ڕەوشی نائاسایی لە تورکیا لەو کاتەوە تائێستا حەوت جار درێژ کراوەتەوە .
دەوڵەتی تورکیا دوای کودەتای سەربازیی بێ ئەنجامی پازدەی ژوئیەی ساڵی 2016 ، دەیان هەزار کەس لە ناڕازیانی گرتووە و لە بەندی خستوون.
هەروەها لەسەر فەرمانی رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا وێڕای سەپاندنی حاڵەتی نائاسایی لەم وڵاتە، نیزیکەی 150 هەزار کەس لەسەر ئیش و کارەکەیان لە پێوەندی لەگەڵ کودەتا دا وەدەرنراون.
دەوڵەتی تورکیا ئیدیعا دەکات فەتحوڵڵا گوێلەن بە دزە کردنە نێو پێکهاتەی دادەڤانی، سەربازی ، پەروەردە و بەشی دەوڵەتی ، کودەتای سەربازی بێ ئەنجامی پازدەی ژووئیەی 2016ی وەڕێ خستووە بەڵام گوێلەن وێڕای ڕەت کردنی ئەو بابەتە ڕ ایگەیاندووە ، ئامانج لەوکارە سەرکوت کردنی نەیارانە.