پێداگریی تورکیا بۆ بەردەوام کردنی ھاوکاری لەگەڵ ئێران لە بواری وزە، سەرباری بایکۆتەکانی ئەمریکا
وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە بەو بایکۆتە یەک لایەنانەی ئەمریکا دژی ئێران لە بواری وزە ھاوڕەوت نابێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاناتولی ، فاتح دۆنمز وەزیری وزەو سامانە سروشتییەکانی تورکیا بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە یەک لایەنە زانی و پێی داگرت: سات و سەودای وزە لە نێوان ئانکاراو تاران بە تەواوی یاساییە و بە پێی پەیمانی نێوان ھەردووک لا ھەتا ساڵی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.
دۆنمز وتیشی: تورکیا لە ساڵێکدا نزیکەی نۆ ملیاردو پانسەد ملوێن مەتری سێجا گازی شروشتی لە ئێران دەکڕێت و بەتەماش نییە خەڵکەکەی لە سەرماو تاریکایی دا بەبێ گازو کارەبا بەرەڵڵا کات.
وەزیری وزەی تورکیا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران و تورکیا خاوەنی مافی دراوسێیەتین، وتیشی: یەکێتیی ئەورووپاش نەیاری بایکۆتە یەک لایەنەکانی سەر ئێرانە.
داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ھەشتەمی مای وێڕای دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران، کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان لە ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی داھاتووی ڕاگەیاند. کۆماری ئیسلامیی ئێران ١٨ پۆیینت دووی پاشەکەوتی گازی سروشتی و ٩ پۆیینت سێی پاشکەوتی نەوتی جیھانی لە بەردەست دایە.