ئاب 09, 2018 16:34 Asia/Tehran
  • نوریە گوڵمەن جارێکی تر دەسگیر کرا

ئەنجومەنی مافی نەتەوەکان لە لاپەڕەی توئیتری خۆیدا باسی دەسگیرکرانی هەمدیسانی نوریە گوڵمەن مامۆستای ناڕازیی بەرامبەربە دۆخی نایاسایی تورکیای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ڕۆژنامەی حوڕییەت ، ئەنجومەنی مافی نەتەوەکان لە لاپەڕەی توئیتی خویدا بەڕاگەیاندنی دەسگیر کرانی هەمدیسانی نوریە گوڵمەن ، مامۆستای ناڕازیی بەرامبەربە دۆخی نایاسایی لە تورکیا وتوویەتی: نوریە گوڵمەن ومیهمیت درسولو" بەرپارێزەکانمان لە بودروم لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەم شارە دەسگیر کراون. لەم پەیامەدا هاتووە: دوابەدوای ئەم دەسگیرکرانە دەسبەجێ ئەنجومەنی مافی نەتەوەکان پارێزەرانی خۆیانیان بۆ ناوەندی دەسگیرکرانی ئەم دوو چالاکە مەدەنیە ناردووەولە لێکدانەوە ئەنجام دراوەکان لەلایەن پارێزەرانی ئەم ئەنجومەنە باسی ئەشکەنجەی میهمیت درسولو لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیا کراوە. بە پێی قسەی پارێزەرەکان ، گوڵمەن ودرسولو سبەێنێ لە دادگە ئامادە دەبن.  شایانی باسە ، نوریە گوڵمەن مامۆستای تورکیایی کە دوای دۆخی نایاسایی لە لایەن حکومەتەوە لە کار دەرکرا دەستی دایە مان گرتن لە خوراک بۆ ماوەی ٣٢٤ ڕۆژوبە تاوانی ئەندامەتی لە ناو گروپە ترۆریستەکانی دەسگیر کراو شەش ساڵ وسێ مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە کە دوای خراپ  وشپرزە بوونی دۆخی جەستەیی ناوبراو لە زیندان بەهۆی مان گرتن لەخوراکی بەردەوام بە زەمانەت و بەمەرجی نەچوونەدەر لە وڵات لە زیندان ئازاد کرا.