ئاب 09, 2018 19:07 Asia/Tehran
  • شاندی نێردراوی تورکیا بۆ ئەمریکا لەڕێگای گەڕانەوە بۆ ئانکارا

شاندی نێردراوی ئانکارا بۆ واشنتۆن دوای نۆ کاژێر لە ئەمریکادا بوون وپێوەندی دیپلۆماتیک لەگەڵ وەزاڕەتخانەکانی کاروباری دەرەوەو خزینەداری ئەمریکا لەوپەڕی بێ دەنگیی تۆکمە و تەواوی کاربەدەستانی دوو لایەن گەڕانەوە بۆ ئانکارا.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری "DIKEN" ُشاندی  نۆکەسەی تورکیا بریتی لە ئەندامانی وەزاڕەتخانەی دادئەستێنی، سەرچاوەکانی سروشتی و وزەو کاروباری دەرەوەی تورکیا بە سەرۆکایەتی " سیدات ئونال" بۆ دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکایی لەبارەی ئاڵوزیەکانی بەدی هاتوو لە پێوەندی دوو وڵات بۆ واشنتۆن سەفەریان کرد ودوای نۆ کاژێر پێوەندی دیپلۆماتیکی جۆربەجۆر لە ئەمریکا لە ئەنجام دا لەوپەڕی بێ دەنگەی لێکردنی تۆکمە وتەواوی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی دوو وڵات گەڕانەوە بۆ ئانکارا. ئەم شاندە دوێنێ شەو نێزیک بە پەنجا دەقە لەگەڵ شاندی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی جان سولیوان جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دیداری کرد و دوای ئەوە بەبێ ڕادەربڕین ووتووێژی ڕۆژنامەوانی شاندی تورکی بە گوێزرانەوە بۆ وەزاڕەتخانەی خەزینەداری ئەمریکا لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وەزاڕەتخانەیەیش دیداریان کرد. لەحاڵێکدا کە پێوەندیەکانی دیپلۆماتیکی شاندی تورکیایی لە واشنتۆن دڕێژەی هەبوو ، "هیدر نائورت" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بەبێ ئاماژەدان بە وردیاتی زۆرتر لەم بارەوە تەنیا بەم مەسەلە بەسەندەی کرد کە" لەم دیدارەدا لەبارەی بڕێک مەسەلە بە تایبەت مەسەلەی لەبەند کرانی قەشە برانسون وتووێژ گەلێک ئەنجام بووە. شاندی تورکی دوای کۆتایی پێوەندیە دیپلۆماتیکیەکانی خۆی کاتژمێر ٣ی بەیانی گەڕایەوە بۆ ئانکارا وهەتا ئەم کاتە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا ھیچ بیروڕایەکی لەبارەی ئەو دیدارانەی دەر نەبڕیوە.