ئاب 10, 2018 13:28 Asia/Tehran
  • بێ دەستکەوت بوونی گەشتی شاندە نۆ کەسیەکەی تورکیا بۆ واشێنگتۆن بەھای لیری ئەم وڵاتەی زیاتر دابەزاند

گەڕانەوەی بێ دەستکەوتی شاندەکەی تورکیا لە واشێنگتۆن کاریگەریی نەرێنیی لەسەر بەهای لیرەی تورکی داناوەو دراڤی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر دۆلاردا دابەزینێکی دیکەی بە خۆیەوە بینیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ڕۆیتێرزەوە، سەرچاوەیەکی سەربە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە: شاندە نۆکەسیەکەی کەی دەوڵەتی تورکیا کە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئەمەریکا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان هەردوو وڵات کۆبووەوە، ڕۆژی پێنجشەممە بە بێ ھیچ دەستکەوتێک گەرایەوە بۆ تورکیا. ئەوەش لە ھەل و مەرجێکدایە کە هەردووک وڵاتی هاوپەیمانی ناتۆ بەهۆی کێشەگەلێکی وەک دەستگیرکرانی قەشەیەکی ئەمەریکی بەناوی ئاندرو برونسن لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بەتۆمەتی تیرۆر و ڕادەست نەکرانەوەی فەتحوڵڵا گوێل لە لایەن ئەمریکاوە بە تورکیا پەیوەندییەکانیان توشی گرژی و ئاڵۆزی ھاتووە.

چوارشەممەى رابردوو، شاندەکەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمەریکا بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژیەکانی نێوان هەردوو وڵات کۆبووەوە . کەچی ھەتا ئێستا ھیچ باسێک لەوە نەکراوە کە وتووێژەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە ئەنجامی گەورەی هەبووبێت، بەڵام ئەوەی وا ئاشکرایە گەڕانەوەی بێ دەستکەوتی شاندەکەی تورکیا کاریگەریی نەرێنیی لەسەر بەهای لیرەی تورکی داناوەو بەهای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلاردا دابەزینێکی دیکەی بە خۆیەوە بینیوە. دوێنێ پێنجشەممە کاتژمێر ٠٤:٥٦ خولەک ٥،٤٦٦٥٠ لیرەی تورکی بۆ یەک دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. 

جێگای ئاماژەیە شاندی نۆکەسەی تورکیا بریتی لە ئەندامانی وەزاڕەتخانەی دادئەستێنی، سەرچاوەکانی سروشتی و وزەو کاروباری دەرەوەی تورکیا بە سەرۆکایەتی " سیدات ئونال" بۆ دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکی لەبارەی ئاڵوزیەکانی بەدی هاتوو لە پێوەندیی دوو وڵات سەردانی  واشێنگتۆنیان کرد ودوای نۆ کاژێر دانوستانی چڕوپڕی دیپلۆماسیانەلە بواری جۆربەجۆردا لە ئەمریکا، سەرەنجام لەوپەڕی بێ دەنگەی لێکردنی تۆکمە و تەواوی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی دوو وڵات و بە بێ ھیچ دەستکەوتێکی چاوەڕوان کراوگەڕانەوە بۆ ئانکارا.

سەرپەیڤ