ئاب 10, 2018 19:27 Asia/Tehran
  • گیرانی ژمارێک کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا

پارێزگاریی پارێزگای "موش" ڕایگەیاند، سی وهەشت کۆچبەری نایاسایی لەو پارێزگایە گیراون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای موش هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا ، پاسێکی هەڵگری سی وهەشت کۆچبەری نایاساییان ناسییەوەو سەرنشینەکانیانی گرت.

ئەو کۆچبەرانە بریتی بوون لە، بیست و حەوت ئەفغانستانی، شەش بەنگلادشی، و پێنج پاکستانی و هەموویان گوێزرانەوە ئیدارەی کۆچبەریی مووش.

لێوارەکانی تورکیا لەدەریای ناوەڕاست بەتایبەت دەریای ئێژەی نێوان تورکیاو یونان ، لەوێنەی بازگەو دەروازە دەریاییەکانی گوێزرانەوەی پەناخوازان و لە شوێنەکانی تێپەڕینی نایاسایی و پڕمەترسیی کۆچبەران بەرەو ئوروپاو یونان دێتە ئەژمار.

بەپێی گرێبەستی نێوان تورکیاو یەکێتی ئوروپا کە لە ساڵی٢٠١٦ی زایینی ئیمزا کرا، بڕیاردراوە تورکیا پێش بگرێ بە کۆچی پەناخوازان بەرەو وڵاتانی ئوروپایی.

سەرپەیڤ