ئه‌یلوول 14, 2018 18:59 Asia/Tehran
  • ئەردوغان : تورکیا کەوتووەتە بەرشاڵاوی ئابووری ئەمریکا

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمریکای بە پەلاماردانی ئابووریانەی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی میللییەتی چاپی تورکیا: ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی پێکھاتەی پارێزگاریی پارتی دادوگەشەی تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵکشانی نرخی دۆلاری ئەمریکی لە ھەمبەر لیری تورکیا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە وتی: نرخی دۆلاری ئەمریکا لە بەرامبەر لیری تورکیا کە ھەتا مانگی مارس سێ پۆیینت ھەشت لیر بو لە مانگی ئاپریل دا گەییشتە چوارو لە مانگی ژوئەنیش دا چوار پۆیینت شەشس تۆمار کرد.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: ئێمە ئەم ھەڵکشانە بە سەرنجدانی ئەو تێکچڕژانەی کە لە سەروبەندی ھەڵبژاردن لە ئاردا بوو ھەتا ڕادەیەک بە ئاسایی دەزانین، بەڵام ھەڵکشانەکانی دوای ئەم قۆناغە ئاوا لێک نادەینەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا  جەختی کرد: گەیاندنی نرخی دۆلار لە بەرامبەر لیر بە حەوت لیرە لە مانگی ئوت لە ڕاستی دا جۆرێک ھێرشی ئابووری بوو. بە قسەی ناوبراو ئاوا شتێک دەربڕی ڕەھەندە جۆربەجۆرە سیاسییەکانی پرسەکە بوو.

ئەردوغان وتیشی: گۆپاڵی سەرەکیی ئەم شاڵاوانە بە ڕواڵەت ھەڵکشان و داکشانی نرخی دراڤی دەرەکی بووە، بەڵام دیارە زەبری قورستر ھەڵاوسانی ئابووری و نرخی سوود دەیوەشێنێ.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشی داگرت: ئەو شاڵاوانەمان لە شوێنێکی دیاری د ا ڕاگرت. ناوبراو جەختی کرد: ئێمە ھەروا لە سەر خەباتی بێ وچانی خۆمان بەردەوام  دەبین.

پەیوەندییەکانی دەوڵەتی ئانکاراو کۆشکی سپی کە بەرلەمەش لە بەر ھێندێک ھۆکاری وەک پشتگریی سەربازیی  واشێنگتۆن لە شەڕڤانانی کوردی سووریاو نەخشەی ڕێگای منبەج، ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گوێلەن کە تورکیا بەگەڵاڵەداڕێژی سەرەکیی کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ١٥ی ژوولای٢٠١٦ی تورکیای دەزانێ و ھەروەھا ھەڕەشەی بایکۆت کردن لە بەر کڕینی سیستێمگەلی موشەکیی ئێس چوارسەد لە ڕووسیا  ئاڵۆز ببوو، بەم دواییانەش لە بەر ئەو قەشە ئەمریکییەی کە لە تورکیادا دەست بە سەرە پتر لە جاران تێکچووە. .