ئه‌یلوول 16, 2018 12:09 Asia/Tehran
  • پۆلیسی تورکیا نزیکەی ٥٠٠ کرێکاری گرت

پۆلیسی تورکیا سەدان کرێکاری کە دەستیان دابوە خۆپیشاندانی ناڕەزایی سەبارەت بە بارودۆخی کارو شوێنی کارەکەیان لە فڕۆکەخانەی نوێی ئەستەنبوڵ راپێچی بەندیخانە کرد.

رۆژی شەممە بەرپرسانی پۆلیسی تورکیا ڕایانگەیاند:  "   ژمارێک کرێکاری فڕۆکەخانەی دەڤ یاپی ئەستەنبوڵ ئوزگور قەرەبوڵوت خۆپیشانداندانیان ئەنجامداوە و خۆپیشانداکەش لە کاتیکدا بوە کە پاسێکی هاتوچۆی فڕۆکەخانە خۆی کردوە بەناو فرۆکەخانەکەدا و 17 کرێکار بریندار دەکات و  ئەوەش بووەتە هۆی تورەیی کرێکارەکان و دوای ئەوە خۆپیشاندان دژی بەرپرسانی جێبەجێکاری پڕۆژەکە ڕویداوە، بەوپێیەی پێشتر لەلایەن کرێکارەکانوە ناڕەزایی سەبارەت بە بارودۆخی کار و شوێنی کارەکەیان لە فڕۆکەخانە هەبوە".

پۆلسی تورکیا ئەوەشی وتوە:  "هەزاران کرێکار لە خۆپیشاندانەکەدا  بەشدار بوون و پۆلیس زیاتر لە 500 کەسیان دەستگیرکردووە لەو خۆپیشاندانە و  گازی فرمێسکڕژێنی بۆ بە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە".

پرۆژەی فڕۆکەخانە نوێکە یەکێکە لە خواستەکانی سەرۆکی وڵاتەکە رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ سازکردنی شارێکی فرە گەشەکردوو کە دەکەوێتە سەر ڕووباری دەریای ڕەش کە توانایی گواستنەوەی  نزیکەی 90 ملیۆن کەسی هەیە لەساڵێکدا و وابڕیارە بۆ ساڵی 2023 بیگەیەننە 150 ملیۆن کەس.