پوتین ڕۆژی دووشەممە میوانداری ئەردوغانە
ئهیلوول 16, 2018 19:35 Asia/Tehran
سەرۆک کۆمارانی دوو وڵاتی ڕووسیاو تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە سوچی پێکەوە دیدار دەکەن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی سپۆتنیک بە پێی ڕاگەیاندنی کرملین ڕۆژی دووشەممە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی پرسی ھاوکاریی دوو قۆڵی و چارەسەر کردنی گرفتەکانی سووریا وتووێژ دەکەن.
حەڤدەی سپتامبەری ٢٠١٨ لە شاری سوچی،ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا میوانداری لە ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات کە بە مەبەستی دیدارێکی کاری سەردانی ڕووسیای کردووە.
ڕێبەرانی دوو وڵات لە بارەی پرسەگرینگەکانی ھاوکاریی دوو وڵات و چارەسەریی گرفتەکانی سووریا وتووێژ دەکەن.