گرینگ‌ترین پارچه‌کانی فڕۆکه‌ی جه‌نگیی F-35 له تورکیا به‌رهه‌م دێت
هه‌واڵده‌ریی بلوومبێرگی ئه‌مریکا هه‌واڵێکی له‌باره‌ی ڕۆڵ گێڕانی تورکیا له به‌رهه‌م هێنانی فڕۆکه‌ی جه‌نگیی F-35 بڵاو کرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: گرینگرتن پارچه‌کانی فڕۆکه‌ی جه‌نگیی F-35 له تورکیا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
دامه‌زراوه‌ی ڕاگه‌یاندنی Bloombergی ئه‌مریکی له هه‌واڵێکدا باسی له ڕۆڵی تورکیا کردوووه بۆ به‌رهه‌م هێنانی فڕۆکه‌ی جه‌نگیی F-35 و له بواری به‌رهه‌مهێنانی پێداویستیی فڕۆکه‌وانیدا به یه‌کێک له سه‌رەکیترین وڵاتانی جیهان ناوی بردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه که گرنگترین پارچه‌کانی فڕۆکه‌ی جه‌نگیی بەرەی پێنجه‌می F-35 له تورکیا به‌رهه‌م دێت.
هه‌واڵه‌که باسی له‌وه کردووه که 10 کۆمپانیای تورکیا ژماره‌یەک له پارچه‌کانی فڕۆکه‌ی جه‌نگیی F-35ی به‌بڕی 12 ملیار دۆلار به‌رهه‌م ده‌هێنن و تورکیا تاکه سه‌رچاوه‌یه بۆ هه‌ندێک له پارچه‌کانی وه‌ک شاشه‌ی کۆکپیت و چه‌ند پارچه‌یێکی دیکه.
هه‌واڵه‌که هه‌روه‌ها به وردی باسی چه‌ند پارچه‌یێکی هه‌ستیاری فڕۆکه‌که‌ی کردوووه که به هه‌ماهه‌نگیی کۆمپانیای Northrop Grunman و پیشه‌سازیی فڕۆکه‌وانیی تورکی (TAI) به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و رایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر راده‌ست کردنی فڕۆکه‌ی جه‌نگیی F-35 به تورکیا ڕابگیرێت زنجیره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئەو مۆدیلە فڕۆکه‌یە زیانی به‌رده‌که‌وێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌رهه‌مهێنانی تووشی که‌م و کورتی ببێت.