تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی ئامادەیی عەرەبستان بۆ پشکنینی کونسۆلخانەی ئەم وڵاتە لە ئەستەموڵ

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا لە راگەیاندنی ئامادەیی عەرەبستان بۆ پشکنینی کونسۆلخانەی ئەم وڵاتە لە ئەستەموڵ هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلمەیادین  وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ، عەرەبستان ئامادەیە هێزە ئەمنیەتیەکانی تورکیا لە بینای کونسۆلخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ لەمەڕ دۆخی ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری ئەم وڵاتە بپشکنن. وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا دوێنێ بە بانگ کردنی " وەلید بن عەبدولکەریم عەلحەجیری" باڵوێزی عەرەبستان لە تورکیا پشکنینی کونسۆلخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیای لە مەڕ وون بوونی " جەماڵ خاشوقچی" ڕۆژنامەوانی عەرەبستانی داواکرد. باڵوێزی عەرەبستان لە تورکیا چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو یش لەم پێوەندیەدا بانگ کرابوو بۆ وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا. بڕیک لە سەرچاوە نافەرمیەکانی هەواڵ، ئیدعای کوژرانی جەماڵ خاشوقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری ئالی سەعودی لە لایەن مامورانی دامەزراوەی ئەمنیەتی سەعودی دوای ئەشکەنجەی ناوبراو لە کونسۆلخانەی عەرەبستان بوونە. جەماڵ خاشوقچی لە حەوت ڕۆژ لەمەوپێش ولەکاتی سەردانی بۆ بینای کونسۆلخانەی عەرەبستان لە شاری ئەستەموڵ بێ سەروشوێن بووە وهیچ هەواڵێکیان لێی نییە. خاشوقچی دوابەدوای ڕەخنەگرتن لە" محەممەد بن سەلمان" پاشای عەرەبستان وڕەخنە گرتن لە دەسوەردانی سەربازی عەرەبستان لەیەمەن، لە ترسی دەسگیر کران لە لایەن هێزە ئەمنیتیەکانی ئەم وڵاتە وە، ساڵی ڕابردووی زایینی ناچار بووە عەرەبستان بەجێ بێلێت.