تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 18:19 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان کەس لە پەلاماری هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، دەیان کەس لەئەندامان ولایەنگرانی کۆما جڤاکێن کوردستان(کە جە کە) و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) گیراون.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی تی ئاڕ تی تورکیا، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی جیاجیادا کە لە هەشت پارێزگای تورکیا بەڕێوە چوو، ٩٠ کەس لە ئەندامانی گرووپەکانی "کە جەکە" و"پەکەکە" یان قۆڵبەست کرد.

بەپێی ئەو بەیاننامەیە، ئەو کەسانە بەئامانجی پێش گرتن بە کردە دژە حکومەتییەکان لە دیاربەکر، ئەستەمووڵ، وان، شرناخ، شانلی ئۆرفا، باتمان، مێرسین و مێردین گیران.

رەوتی ئاشتی بۆ چارەسەریی پرسی کوردان لە تورکیا لە دیسەمبەری٢٠١٢ دەس پێ کراو پاش تەقینەوەی ژوولای٢٠١٥ لەشاری پرسوس ڕاگیرا. پاشان، سوپای تورکیا و پەکەکە پەلامار بۆسەر پێگەی یەکتریان دەس پێ کردەوە.