تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 11:46 Asia/Tehran
  • تورکیا 260هەزار تورکمان و عەرەبی لە ناوچە کوردنشینەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی جێگیر کردووە

ئەرتەشی تورکیا و ئەرتەشی ئازادی سوریا تا ئێستا لانیکەم 260 هەزار عەرەب و تورکمانی سوریاییان لە عفرین و ناوچە کورد نشینەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان نیشتەجێ کردووە .

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەری زێڕ نیوز ، بە پێی زانیاریە بەدەسهاتووەکان لە رێکخراوە مەدەنیەکانی سوریا ، هێزەکانی ئەرتەشی ئازادی سوریا و ئەرتەشی تورکیا  دوای ئەوەی کە عفرین و شارەکانی دەوربەریان خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە تا ئێستا لانیکەم 260 هەزار عەرەب و تورکمانیان لەم ناوچەیە و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان جێگیر کردووە .

تەنانەت بە وتەی هەندێ میدیای کوردی تورکیا خەریکە تورکمانەکانی وڵاتی چین دەگوازێتەوە بۆ عفرین .

ئەرتەشی تورکیا کە بۆ رێگرتن لە بەدیهاتنی کۆریدۆرێکی کوردی لە باکووری سوریا دەستی داوەتە زنجیرەیەک هەڵمەتی سەربازیی لەم دەڤەرە ، دوای دەست بەسەر داگرتنی عفرین ، دەستی داوەتە گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە کە ئەم بابەتە بە جاران لە لایەن چالاکانی سیاسی و مەدەنی رەخنەی لێگیراوە .

هەر لەو ئاڕاستەیەدا تورکیا تورکمان و عەرەبەکان لە ناوچەکانی دیکەی سوریاوە دەگوازێتەوە بۆ شارەکانی وەک عفرین ، ئەعزار ، ئەلباب و جرابلۆس .