تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 17:42 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: جێبەجێ کرانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە منبەج دواکەوتووە بەڵام لەناو نەچووە

سەرۆکی تورکیا پێداگری کرد کە ڕێککەوتنی ئەنقەرە لەگەڵ واشینگتۆن سەبارەت بە شاری منبەجی سوریا تەنیا وەدرەنگ کەوتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا،میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە:ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا وتی :  ڕێککەوتن لەگەڵ واشینگتۆن سەبارەت بەمنبەجی سوریا  دوا کەوتووە  بەڵام بەتەواوی هەڵنەوەشاوەتەوە.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە وەزارەتی بەرەڤانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە  باسی  پێکهاتنی ناوچەی بێ چەک لە ئەدلیب و چوونەدەری چەکی قورس لەوێی  کرد بوو بە پێی ڕێککەوتنی سووچی لەنێوان  ڕووسیا و تورکیا  . 

ئەردوغان هەروەها  سەبارەت بە وڵامی  پرسیارێک  سەبارەت بە دادگایی کرانی ئاندرۆ برانسون  قەشەی ئەمریکی  کەلەلایەن تورکیاوە گیراوە  بەو پەیامنێرانەی کە لە کاتی گەڕانەوە لە هەنگاریا لەگەڵی دا بوون وتی، ناتوانێ لەنێو کاری دەزگەی داد ، دەستوەربدات .