تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 18:26 Asia/Tehran
  • 158 ئەندامی پەکەکە لە تورکیا گیران

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند سەت و پەنجا و هەشت ئەندامی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی هاواهەنگی هێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە دوازدە شاری تورکیا، گیراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا،  بەرپرسانی بەرەنگار بوونەوەی  تیرۆریزمی تورکیا  دوابەدوای کوژرانی چەند چەکداری تورک لەبەر تەقینەوەی بۆمبی تەنیشت جاددەیی  لەلایەن هێزی پەکەکە، ئۆپراسیۆنی زەوینی و ئاسمانی بەربڵاویان  لەشارە جۆربەجۆرەکان بە دژی ئەم پارتە دەست پێکرد و ژومارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمەیان گرت.

هەواڵی میدیاکانی تورکیا نیشان دەدەن لەم ئۆپراسیۆنە کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەست پێکراوە و هەروا درێژەی هەیە، سەت و پەنجا و هەشت  ئەندامی پەکەکە لەشارەکانی ئامەد، ئەستەمووڵ، وان ، شرناخ، ئانتالیا، بورسا، ساکاریا، چاناک قەڵا، باتمان، مێرسین، شانلی ئورفا و ماردین  بە تۆمەتی ئەندامبوون لە تاقمە نایاسایی و تیرۆریستییەکان گیراون.

 پێنج شەممەی ڕابردوو هەشت چەکداری تورک لەبەر تەقینەوەی بۆمبێکی لێوار جاددەیی  لەلایەن هێزی پەکەکە گیانی خۆیان لە دەست داوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

ئەم کارە بووەتە  هۆی ڕق و تووڕەیی کاربەدەستانی  ئەنقەرە و دەست پێکرانی گرتنی بەربڵاوی  ئەندامانی  پەکەکە.

هێزی ئاسایشی ، ژەندەرمە و سوپای تورکیا دوای ئەم ڕووداوە  پەلامار بۆسەر  هێزی پەکەکەیان توندترکردوەتەوە.