گرتنی ۷ ئه‌ندامانی باڵای داعش له تورکیا
۷ ئه‌ندامی بیانی داعش له لایه‌ن پۆلیسی دژه تیرۆری تورکیا له شاری کایسری تورکیا ده‌ستگیر بوون که ده‌وترێت ئه‌م که‌سانه له ئه‌ندامانی باڵای ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه بوون.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مێدیا تورکییه‌کان ڕایانگه‌یاند که ۷ ئه‌ندامی بیانی داعش له لایه‌ن پۆلیسی دژه تیرۆری تورکیا له شاری کایسری تورکیا ده‌ستگیر بوون که ده‌وترێت ئه‌م که‌سانه له ئه‌ندامانی باڵای ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه بوون.به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوو ئه‌ندامی ئه‌م داعشیانه شارۆمه‌ندی ڕووسی بوون. پۆلیسی دژه تیرۆری تورکیا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م ۷ تیرۆریسته کاری پشتیوانی و ئه‌ندامگیریان بۆ گرووپی تیرۆریستی داعش ئه‌نجام ده‌دا.له نێو ئه‌م حه‌وت که‌سه تیرۆریستێک به ناوی ئه‌بو جه‌عفه‌ر بوونی هه‌یه که به‌رپرسی ئه‌م تیمه داعشییه بووه، هه‌روه‌ها دوو ڕووسی به ناوی ڕه‌شید ئه‌نیکۆف و ئێلێنا ڕاخمانۆقا ده‌ستگیر بوون، ئه‌وانی دیکه ۳ که‌سی سووری و که‌سێکی میسری بوون.مێدیاکانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که ڕۆژی پێشوو باڵوێزخانه‌ی ڕووسیا له تورکیا هه‌واڵی ده‌ستگیر بوونی ئه‌م دوو که‌سه ڕووسییه‌ی پشت ڕاست کردووه‌ته‌وه.