تشرینی دووه‌م 04, 2018 11:50 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی هاریکاریی تیجاریی و گەشتیاریی نێوان ئێران و تورکیا

سەرۆکی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی پارێزگەی ترابووزانی تورکیا رایگەیاند ، ئەم پارێزگەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پێوەندی لە گەڵ ئێران لە بواری تیجاری و گەشتیاریی ئامادەیە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ،حاجی ساڵح ئوغڵوو سەرۆکی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی پارێزگەی ترابووزانی تورکیا رۆژی شەممە لە بەسەرکردنەوەی پێشانگەی گەشتیاریی ئەم پارێزگەیەدا گوتی ، ئاژانسەکانی مسافیریی و گەشتیاریی دەتوانن بە بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی ناساندن و ناسینی شوێنە گەشتیاریەکان رۆڵێکی گرنگ ببینن لە پەرەسەندنی پێوەندی گەشتیاریی ئێران و تورکیا .

پێشانگەی گەشتیاریی ترابووزان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی 40 کۆمپیانیای راژەکاریی مسافریی و گەشتیاریی ئێران ،  لە حاڵی بەڕێوەچوندایە .

سەرپەیڤ