تشرینی دووه‌م 04, 2018 12:36 Asia/Tehran
  • بەرزبونەوەی ئاستی ئاڵووێڕی بازرگانیی ئێران و تورکیا سەرباری بایکۆتی ئەمریکا

وەزیری تیجارەتی تورکیا باسی بەرڕزبوونەوەی ئاستی ئاڵووێری تیجاری نێوان ئێران و تورکیا دەکات سەرباری بایکۆتی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێران .

بە گوێرەی راپۆری هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزۆنی ێئران ، روخسار پەکجان رۆژی شەممە لە نێو پەیامنێراندا لە ئانکارا بە ئاماژە بەوەی کە قەبارەی ئاڵووێری تیجاریی دوو وڵات تا کۆتایی ئەمساڵ بە بەراورد لە گەڵ ساڵی 2017 بەرزدەبێتەوە ، گوتی : تاران و ئانکارا بە نیازی گەیشتن بە تیجارەتی 30 ملیار دۆڵاریی دان .

پەکجان  لە بارەی کارتێکەریی بایکوتەکانی ئەمریکا لەسەر بازرگانی لە گەڵ ئێران جەختی کردەوە ، وڵاتەکەی درێژە ئەدات بە هاریکاریی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران .

سەرپەیڤ