هاوسەروکی هەدەپە: پرسی کوردەکان هۆی سەرەکی هەموو پرسەکان لە تورکیایە
هاوسەرۆکی هەدەپە وتی : پرسی کوردەکانهۆی سەرەکی هەموو پرسەکانی ئێستای تورکیایە.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، سزایی تەمەلی ، هاوسەرۆکی هەدەپە بە ئاماژەدان بە پرسی کوردەکانی تورکیا وتی : دەوڵەتی تورکیا هەوڵدەدات بە دامەزرانی ڕەوشێکی شەڕانی و توندوتیژانە هەموو هەوڵی ناڕەوا کە ئەنجامی دەدات بە ڕەوا لەقەڵەمی بدات .
ناوبراو وتی : پرسی سەرەکی لەنێو کۆمەڵگەی تورکیا، پرسی کوردەکانە .
سزایی تەمەلی وتی پرسی کوردەکان ئەمڕۆ هۆی سەرەکیی هەموو پرسەکانی ئێستای نێو تورکیایە.
ئەمڕۆ لە تورکیا کاتێک کە باسی توندوتیژی بە دژی ئافرەتان دەکرێت، بن پێکردنی مافی کرێکاران دێتە ئاراوە و پرسی دیمۆکراسی دێتە ئاراوە ، هەمووی ئەمانە بەبیانووی دوژمنایەتی لەگەڵ کوردەکان و شەڕ بە دژی کوردەکان ئەنجام دەدەن.
هاوسەرۆکی هەدەپە وتی : چارەسەرکرانی پرسی کوردەکانی تورکیا چارەسەری دیمۆکراسییە.