تشرینی دووه‌م 05, 2018 10:32 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان : ئەوانیتر مافی هەڵگرتنی پاشەکەونی گازی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاستیان نیە

سەرۆکی تورکیا گوتی ئانکارا رێگا بە وڵاتانی دیکە نادات لە پاشکەوتەکانی گاز لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست کەڵک وەرگرن .

بەپێی راپۆرتی رۆیتێرز ، رەجەب تەییب ئەردۆغان رۆژی یەکشەممە گوتی : وڵاتانێک کە وادەزانن دەتوانن بێ رەزامەندیی ئانکارا لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست و دەریای ئێژە چالاکی بکەن لە هەڵەدان .

سەرۆکی تورکیا وتیشی : هەوڵەکان بۆ دەرهێنانی سەرچاوە سروشیتەکان لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست بۆ ئانکارا قەبوڵ ناکرێ .

ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست پاشەکەوتی گەورەی گازی سروشتیی هەیە و هەوڵەکانی ئەم دواییانە بۆ سوودوەرگرتن لە سەرچاوە گازیەکانی ئەم ناوچەیە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی بارگرژیی نێوان تورکیا و یۆنان .