تشرینی دووه‌م 09, 2018 15:51 Asia/Tehran
  • مان گرتن لە خۆراکی نوێنەرێکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا لە زیندان

لەیلاگۆوێن نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە زیندان دا مانی لە خواردن گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە، خاتوو لەیلاگۆوێن نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا کە لەبەر ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی عەفرینی سووریا لە بەند کراوەو خۆی لە ئامادە بوون لە دادگەدا بواردووە، لە دوایین بەرگری کردنی لە خۆی جەختی کرد: هەتا ڕوون بوونەوەی دۆسیەکەی لە خواردن مان دەگرێت و لە سەر ئەم هەڵوێستەشی بەردەوام دەبێت.

بڕیاری ئازاد کرانی لەیلاگۆوێن نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەرکراوەو کەچی لە بەر ناڕەزامەند بوونی دادئەستێن، هەروا بە بەندیخانەدایە.

شاڵاوی سەربازییانەی سوپای تورکیا و ھاوپەیمانە تیرۆریستەکانی دژی کوردانی شاری عەفرین لە باکووری سووریا لەژێر ناوی چڵەزەیتوون لە ڕۆژی شەممە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکراو ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا گەلێک جار وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ھێرشانە ڕایگەیاندووە: ئەو ھەنگاوەی تورکیا بەزاندنی دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی سووریا دێتە ئەژمار.