تشرینی دووه‌م 10, 2018 18:26 Asia/Tehran
  • درێژەی تەقینەوەکان لەجبەخانەکانی پارێزگای هەکاری تورکیا

وەزیری بەرگریی تورکیا وتی: تەقینەوە لەنێو جبەخانەکانی پارێزگای هەکاری لەباشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەروا بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "خلوسی ئاکار" ئەو هەواڵەی لە کاژێرە بەراییەکانی سەرلەبەیانی ئەمرۆ و پاش دیدار لەگەڵ بریندارانی ئەو ڕووداوە هێنایەئاراوەو وتی: سەرباری درێژەی تەقینەوەکان و هەروەها ئاگرکەوتنەوە لەو پێگە سەربازییە، هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگر و گەڕان بۆ دۆزینەوەی کەسانی بێ سەروشوێن خەریکە ئەنجام دەگرێ.

تەقینەوەیەکی سامناک شەوی ڕابردوو لە پێگەیەکی سەربازی لە گردووپەڕی شاری "جولەمێرگ"ی سەر بە پارێزگای هەکاری لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا ڕووی دا کە بەهۆیەوە بیست و پێنج سەرباز بریندار و حەوت کەسیش بێ سەروشوێن بوون.