تشرینی دووه‌م 10, 2018 18:30 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان :ناهێلێن ئەندامێکی پە.کە.کە لە  سووریا وعێراق بمێنێتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: بڕێک لایەن لە لایەکەوە پە.کە.کە یان بە تاقمی تیرۆریستی ڕاگەیاند ولە لایەکی ترەوە لەگەڵیان هاوکاری دەکەن ، ئێمە هەمی پلان و وپیلانەکانیان بە باشی دەزانین .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بە کوژرانی حەوت سەربازی تورکیا وبریندار بوونی ٢٥کەس لە تەقینەوە لە هەماری تەقەمەنی لە شاری جوڵە میرگ وتی: بڕێک لە پە.ک.کە پشیوانی دەکەن. ئەردۆغان وتی: ئێمە هەموو ناوەند وبنکەکانی ئەم گروپەمان لە باکووری عێراق داوەتە بەر پەلامار وهەموو ئەو حەشارگانەی کە لە قەندیل وسەنجارن لەناویان  دەبەین .سەرۆک کۆماری تورکیا پاش سەفەر بۆ پاریس بۆ بەشداری کردن لە سەدەمین ساڵوگەڕی کۆتایی شەڕی جیهانی یەمەن وتی: لە حاڵی حازرلە ناوچە شایەتی وێنە گەلیکین کە لە زۆر بابەتەوە وەبیر هێنەری شەڕی یەکەمی جیهانیە . بەداخەوە هەمووکات خەڵکی زۆڵم لێکراولەگەڵ دەرنجام وئاکام وئەنجامی ئەم ڕوداوانە ڕووبە روو دەبنەوە.ئەردۆغان لەبارەی ڕەوتی توێژنەوە لە مەڕ دۆسیەی جەماڵ خاشوقچی وتی" ئێمە هیچ بەڵگە و سەندیکمان لەمەڕ دۆسیەی مردنی خاشوقچی نیە بەڵام لە  بەرانبەردا زانیاریمان هەیە. ئەو هەژدە کەسە دەسگیرکراوە ، دەزانن کە چ کەسێک فەرمانی داوەو تەرمەکەی بۆ کوێی گوێزراوەتەوە. ئێمە زانیاریەکانمان داوەبە  ئەمریکا، فەرانسە ، ئاڵمانیا وئینگلیس و باسمان لیی کردووە. عەرەبستانی سەعودی دەبێ شک وگومانەکان لەمەڕ ئەم دۆسیەیە لەناو بەرێت. ئەگەر وانەکات بە هاسانی ناتوانێ خۆی لەم دۆسیەیە دەرباز بکات.