تشرینی دووه‌م 10, 2018 20:44 Asia/Tehran
  • دەسگیرکرانی فرەترلە ٣٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا

وەزاڕەتی نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند لەماوەی حەوتەی ڕابردوو ٣٣٢ کۆچبەری نایاسایی لەم وڵاتە دەسگیر کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما ، وەزاڕەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند فەرمانبەرانی گاردی لێوارەیی ئەم وڵاتە لە چەند هەڵمەتی جیاجیا لە دووهەتا نۆی نوامبەر ٣٣٢کۆچبەری نایاسایی یان دەسگیر کردووە. کۆچبەرانی نایاسایی بەنیازبوون لە ڕێگەی ئاوەکانی دەریای ئیژە ، مەدیترانە ودەریای ڕەش لە تورکیا بۆ یونان ، بوڵغارستان وولاتانی تری ئوروپایی کۆچ بکەن. شایانی باسە هەڵمەتی هێزی ئەمنیەتی تورکیا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ هاتن وچوونە دەری  نایاسایی کۆچبەران لە سەرانسەری وڵات هەروا درێژەی هەیە .