چاووش ئوغلو: داوای هاوپشتی ناتۆ لە هەموو بوارەکان دەکەین
کانونی یهکهم 05, 2018 17:20 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی تورکیا پێداگری کرد: تورکیا داوای هاوپشتی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری لە هەموو بوارەکان دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تەلەفزیونی تی ئارتیی تورکیا، مەولوود چاووش ئوغلو لە نێو تویتەرەکەی دا وێڕای پێداگری لەسەر ئەم بابەتە نووسی : تورکیا لە نێوان وڵاتانێک دایە کە زۆرترین بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنی ناتۆ و دەوڕگێڕانی ئەم ڕێکخراوە بە ئەستۆ دایە.
ناوبراو وتیشی: پێوەندی ترانسی ئاتلانتیک بۆ ناتۆ و ئاسایشی بەکۆمەڵی ئەندامانی ئەم پەیمانە ، خاوەن گرینگایەتییەکی زۆرە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە بروکسەل دایە.