کانونی یه‌که‌م 05, 2018 19:01 Asia/Tehran
  • هاوسەرۆکی هەدەپە: دەنگی دادگەی پێداچوونەوە لەمەڕ دەمیرتاش و ئوندر بەڕەسمییەت ناناسین

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە کاردانەوە بە پشت ڕاست کرانەوەی بڕیاری زیندان بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش، وتی: دەنگی دادگای پێداچوونەوە بەبڕیاری دەرکراو بۆ دەمیرتاش و ئوندر بەڕەسمییەت ناناسین.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "سزایی تەمەلـلی" هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە کاردانەوە بە پشت ڕاست کرانەوەی بڕیاری زیندان بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش و دوو کەس لە سیاسەتوانانی ناوداری کوردی تورکیا کە دوێنێ و ئەمڕۆ لەلایەن دادگەکانی ئیستیناف(لێپێچینەوە) ئەنجامی گرتووە، ڕایگەیاند: دەزگەی دادی تورکیا بووە بەئامرازی سیاسەت. دوای ئەوەش دەتوانن نیشانەی پارتی دادوگەشە لەسەر سینگتان بدەن. هەر بەوجۆرەی ئاگادارن دادگەی مافی مرۆڤی ئوروپا بڕیارێکی زۆر ئاشکرای دەرکردووە. ئەو ڕۆژەی ئەو بڕیارە دەرکرا سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بڕیاری دەرکراو لەلایەن ئەو دادگەی بەڕەسمییەت نەناسی. ڕایگەیاند کە ڕێوشوێنی پێویست هەمبەر بەو بڕیارە دەگرنەبەر و ئەوە، ئەو ڕێوشوێنە بوو.

هاوسەرۆکی هەدەپە لە درێژەی لێدوانەکانی وتوویەتی: ئەو دەزگە دادەوانییە بەتەواوەتی دابڕاوە لە یاسا. دادگەلێک بەڕێوە دەچێ کە یاساوڕێساکانی بەردەم دەبەزێنن. سەلاحەدین دەمیرتاش و سرری سورەیا ئوندر لەبەر لێدوانێک مەحکوم دەکرێن کە لەنەورۆزدا باسی ئاشتەوایی، دیموکراسی و ژیانی یەکسانیان کردبوو. ئەو رۆژانە، هیوای زۆر بەدیهاتبوو. ئەو لێدوانانە، هەموومانی بەئاشتەوایی هیوادار کردبوو. دەزگەی دادی تورکیا ، دەزگەیەکە مایەی شەرمەزاری کە ڕاستەوخۆ فەرمان وەردەگرێ و بڕیار دەدا.