کانونی یه‌که‌م 06, 2018 17:04 Asia/Tehran
  • خڕ بوونەوەی جەماوەری قامیشلوو بۆ پشتگری کردن لە لەیلا گۆڤێن نوێنەری لەبەند کراوی ھەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا

جەماوەری قامیشلوو ھاوڕێ لەگەڵ ھەڵسوڕاوانی مەدەنی و سیاسیی ئەم شارە بە مەبەستی پشتگری کردن لە لەیلا گۆڤێن نوێنەری لەبەندکراوی ھەکاری لە پەرلەمانی تورکیا بە خڕ بوونەوەو ھەڵدانی دەوار مانگرتنی ھێمایانە لە خۆراکیان دەست پێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ھاوارنیوز،جەماوەری قامیشلوو ھاوڕێ لەگەڵ ھەڵسوڕاوانی مەدەنی و سیاسیی ئەم  شارە بە مەبەستی پشتگری کردن لە لەیلا گۆڤێن نوێنەری لەبەندکراوی ھەکاری سەربە پارتی دیموکراتی گەلانی پەرلەمانی تورکیا، لە گەڕەکێکی شاری قامیشلودا بە ھەڵدانی دەوار مانگرتنی خۆیانیان دەست پێ کردووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەست ھاتوون ، حەفتا کەس لە ھەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنیی بەشداریی ئەو کۆبوونەوانەی پشتگری کردن لە ھەنگاوەکەی ئەم دواییەی لەیلا گۆڤێن لەو دەوارگەلەی کە ھەڵدراون ، مانگرتنی خۆیانیان دەست پێ کردووە.

دالیا ھەنان ئەندامی کۆنگرەی ئیستار لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە کردن بەم لە خۆراک مانگرتنەی کە بۆ پشتگری کردن لە لەیلا گۆڤێن دەستی پێ کراوە، بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: ئێمە ئا بەمجۆرە پشتگریی خۆمان لەو مانگرتنەی کە لەیلا گۆڤێن دەستی پێکردووە  دەردەبڕین و لە سەر خەباتی خۆمان ھەتل ھەڵگیرانی تۆکمەوتەواوی دەستبەسەر بوونەکەی بەردەوام دەبین.

ئەم خڕبوونەوانە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە قامیشلوودا بەردەوام دەبێت و کۆنگرەی ئیستار ڕایگەیاندووە کە مانگرتنی ناڕەزایانە لە شارە جۆربەجۆرەکانی کانتۆنی جزیرەش بەڕێوە دەبات.