کانونی یه‌که‌م 08, 2018 07:49 Asia/Tehran
  • تورکیا : با ئەمریکا بنکە سەربازیەکانی لە باکووری سوریا کۆبکاتەوە

وەزیری بەرگریی تورکیا ، خوازیاری داخرانی بنکە و ناوەندە سەربازی و زێرەڤانیەکانی لەشکەریانی ئەمریکی بوو لع ناوچەکانی باکووری سوریا و دەوربەری سنوورەکانی تورکیا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەڕەنسە ، خلووسی ئاکار رۆژی هەینی گوتی : تورکیا داوای لە ئەمریکا کردووە بۆ رێگرتن لە هەرچەشنە تێکهەڵچوونێک لە نێوان ئەرتەشی تورکیا و کوردانی سوریای بەر داکۆکیی ئەمریکا ، بنکە و زێرەڤانیی ئەمریکایی لە ناوچەکانی باکووری سوریا لە نزیک سنوورەکانی تورکیا کۆکرێنەوە .

وەزاڕەتی بەرگریی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیک راگەیاند ، خلووسی ئاکار لە چاوپێکەوتنی جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە ئانکارا ، داواکاریی تورکیای بۆ داخرانی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە باکووری سوریا بە ئاگارداریی ئەو گەیاند .

ئەرتەشی ئەمریکا بە مەبەستی رێگرتن لە روودانی تێکهەڵچوون لە نێوان ئەرتەشی تورکیا و یەکینەکانی بەرگریکاری کوردی سوریا ( یە پە گە ) لە ناوچەکانی باکووری سوریا دەستی داوەتە دانانی بنکەی چاودێری سەربازیی . 

جەیمز جێفری بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی کاریی هاوبەشی ئەمریکا و تورکیا لە بارەی سوریا رۆژی هەینی گەیشتە ئانکارا .

سەرپەیڤ