کانونی یه‌که‌م 11, 2018 20:23 Asia/Tehran
  • هەڵوەشانی یاسای قەدەغەی حیجاب لە زانکۆ وفیرگەکانی تورکیا

دادگەی باڵای یاسای بنەڕەتی تورکیا یاسای قەدەغەی حیجاب لە زانکۆ وناوەندەکانی ڕاهێنانی باڵای ئەم وڵاتەی هەڵوەشاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئاناتۆلی ، دادگەی بالای یاسای بنەڕەتی تورکیا ڕایگەیاندووە کە خوێندکاران وزانکۆییەکانی ئەم وڵاتە مافی هەڵبژاردنی پوششیان بە پێی مەزهەبی خۆیان دەبێت/. حۆکمی دادگەی یاسای بنەڕەتی تورکیا لە مەڕ مافی هەڵبژاردنی پوشش لە زانکۆکان وناوەندەکانی ڕاهێنانی ئەم وڵاتە دوابەدوای سکاڵای یەکێ لە خوێندکارانی پێشووی زانکۆیەک لە ئەستەمۆڵ ئەنجامی گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ بەهۆی هەبوونی حیجاب نەیتوانیبوو خوێندنەکی خۆی تەواو بکات. حۆکمی دادگەی باڵای یاسای بنەڕەتی تورکیا لە کردەوە دا دەتوانێ بە مانای هەڵوەشانی یاسای پێشوو لە مەڕ قەدەغەی کەڵک وەرگرتن لە حیجاب لە ناو قۆتابخانە ، زانکۆکان وناوەندەکانی ڕاهێنانی زانستی بێت کە لە دەیەی ١٩٨٠ پەسەن کرا ولە ساڵی ١٩٩٧ جێ بەجێ کرانەکەی تەشەنای سەند. بە پێی ئەوەی کە یاسای قەدەغەی حیجاب لە زانکۆکان هەتا بە ئەمڕۆکە هەبووە ، بەڵام لەساڵی ٢٠١٠ بەدواوە زانکۆکانی تورکیا لەچاو هەبوونی حیجاب لەلایەن خوێندکارانەوە سەختیان نەگرتووە وئێستاکەیش ئەم یاسایە بە حۆکمی دادگەی باڵای یاسای بنەڕەتی  بەشێوەی ڕەسمی هەڵوەشایەوە. پاش ئەمە لە ساڵی ٢٠١٣ یش قەدەغەی حیجاب بۆ کارمەندانی بەشی دەوڵەتی تورکیا هەڵوەشابوویەوە.