کانونی یه‌که‌م 13, 2018 15:00 Asia/Tehran
  • قوربانیانی رووداوی شەمەندەفەر لە تورکیا

لەبەر وێکەوتنی دوو شەمەندەفەر لە ئەنقەرەی پێتەختی تورکیا،لانیکەم نۆ کەس کوژران .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، واسیب  شاهین، پارێزگاری ئەنقەرە وتی : بەیانیی ئەمڕۆ  پێنج شەممە لەبەر پێکەوە ھەڵتەقینی   شەمەندەفەرێکی  خێرا لەگەڵ شەمەندەفەرێکی ئاسایی  کە بەرە و قونیە دەڕۆیشت، نۆ کەس کوژران و چل و سێ کەسیش بریندار بوون.

هەندێ  سەرچاوەی هەواڵ ژوماری بریندارانی ئەم ڕووداوەیان 239 کەس ڕاگەیاندووە.

هەوڵی هێزی فریاگوزاری تورکیا بۆ ڕزگارکردنی گیانی لێقەوماوان، درێژەی هەیە .