کانونی یه‌که‌م 20, 2018 09:13 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی تورکیاو ئەمریکا

مەولوود چاووش ئوغلو و مایک پەمپێئۆ وەزیرانی دەرەوەی تورکیاو ئەمریکا دوای ڕاگەیەندرانی بڕیاری دەوڵەتی واشێنگتۆن بۆ کشاندنەوەی ھێزەکانی لە سووریا وتووێژێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

ھەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا شەوی پێنج شەممە سەرباری ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە ھیچی لەوەزیاتر لە بارەی ناوەڕۆکی ئەو وتووێژە تەلەفۆنییەوە نەدرکاند.

ھەر لەم حاڵەدا کاربەدەستێکی باڵای ئەمریکی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە سووریا، وتی: وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا ڕەوتی کشانەوەی ھێزەکانی دوای بڕیارەکەی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەست پێ کردووە.

ئەم کاربەدەستە باڵایەی ئەمریکی وتوویەتی: بڕیاری کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریا دەرەنجامی وتووێژی تەلەفۆنیی حەوتەی ڕابردووی نێوان سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو تورکیا نەبووەو  داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەش ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئاوا بڕیارێک ئاگادار کردووەتەوە.

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکاش بە کەناڵی حوڕڕەی وتووە: دووھەزارو ١٣٠ کەس لە ھێزەکانی یەکەی تایبەتی ئەمریکی لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو سووریا چۆڵ دەکەن و لە شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستانی عێراق سەقام دەگرن.

ھاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بڕیارەکەی ئەمریکا لەمەڕ کشاندنەوەی ھێزەکانی لە سووریا ڕایگەیاند: دیمەشق لە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا پێشوازیی دەکات، بەڵام لە ئامانجی ئەمریکا لە ڕاپەڕاندنی ئەو بڕیارەی بۆ کشانەوەی یەکجاری لە خاکی سووریا دڕدۆنگە.

سەرپەیڤ