کانونی دوھەم 10, 2019 16:37 Asia/Tehran
  • مەرجی تورکیا بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکی پاتریوت لە ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی تورکیا کڕینی سیستەمی مووشەکی پاتریوت لە ئەمریکای مەرجدار کرد بە خۆبواردنی واشنگتون بۆ لە مپەر خستنە بەردەم جێ بە جێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئانکارا لە گەڵ مسکۆ بۆ کرینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس 400 لە ڕووسیا .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕویترز  مەولوود چاوش ئۆغڵۆ  ڕۆژی پێنجشەمە  ڕایگەیاند ئەگەر واشنگتون بیەوێ ئانکارا ناچار بکات بە  هەڵوەشانەوەی  گرێبەستی کڕینی  سیستەمی مووشەکی ئێس  چوارسەد  لە ڕووسیا  دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی یەکجاری  بۆ کڕینی  مووشەکی پاتریوت لە ئەمریکا  مومکین نابێت . وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی کرد  تورکیا  دۆخی سەپێندراو لە لایەن  ئەمریکاوە لە پەیوەندی  لە گەڵ کڕینی  سیستەمی  بەرگری مووشەکی  ئێس چوارسەدی لە ڕووسیا قە بووڵ ناکات. واشنگتون  داوای   لە ئانکارا  کردووە  تا گرێبەستی  کڕینی سیستەمی  بەرگری مووشەکی  ڕووسیا  هەڵوەشێنێتەوە  و لە بەرامبەردا  ئەمریکا سیستەمی بەرگری ئاسمانی  پاتریوت بدات بە تورکیا . نوهەمی دیسامبری  ڕابردوو  وەزارەتی بەرگریی  ئەمریکا ڕایگەیاند  وەزارەتی  دەرەوەی ئەو وڵاتە  ڕەزامەندی خۆی لە گەڵ گرێبەستی  فرۆشی سیستەمی پاتریوت بە تورکیا بە بایخی  سێ و نیوملیارد دۆلار بە کونگرە ڕاگەیاندووە .