کانونی دوھەم 11, 2019 11:49 Asia/Tehran
  • سەد ڕۆژ دوای دڕندەکارییەکەی دژی خاشقچی لە تورکیا، کۆبوونەوەیەک لە بەردەم کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمۆڵ دەکرێت

ئەندامانی ڕێکخراوەی لێبوڕدنی نێونەتەوەیی بە خڕ بوونەوە لە بەردەم کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمۆڵ، ئەو کۆڵانەی کە "جەماڵ خاشقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری ڕژێمی سەعوودی پیای دا تێپەڕی بوو بە ناوی ئەوەوە ناودێری کرد. ،

بەپێی ڕاپۆرتی بەشی نێونەتەوەیی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەندامانی ڕێکخراوەی لێبوڕدنی نێونەتەوەیی لقی تورکیا لە سەدەمین ڕۆژی دڕندەکارییەکەی دژی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری ڕژێمی سەعوودی ، لە بەردەم کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمۆڵ خڕ بوونەوەو ئەو کۆڵانەی کە "جەماڵ خاشقچی" پیای دا تێپەڕی بوو بە ناوی ئەوەوە ناودێری کرد.

جەماڵ خاشقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چوونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن کراو دواتر ھەواڵی کوژرانی بە شێوەی فەرمیانە لە لایەن دەوڵەتی ڕیازەوە دانی پیادانرا.

کۆمەڵگای نێونەتەوەیی داوای ڕوون بوونەوەو وەڵامدانەوەی ڕاشکاوانەی ڕیازی کرد لەم پەیوەندییەداو ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەییش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەواڵی کوژرانی خاشقچی ڕایگەیاند: کوژرانی جەمال خاشقچی بەم واتایەیە کە ڕەخنەگران تەنانەت لە دەرەوەی عەرەبستانیش لە ئەماندا نین.

ڕژێمی سەعودی ڕۆژی ھەینی ١٩ی ئۆکتۆبەر دوای ١٨ ڕۆژ بێ دەنگە لێکردن و بەدرۆ خستنەوە سەرەنجام لە ژێر گوشاری کۆمەڵگای جیھانی دا ئەوەی پشتراست کردەوە کە خاشقچی لە کونسولخانەی ئەم وڵاتە لە ئەستەموڵی تورکیادا کوژراوە.

ناوی "جەماڵ خاشقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی، لە لیستی کەسانی پێ و شوێنگیراوی کاربەدەستانی ڕیازدا بووە و ھەر لە بەر ئەمەش لە ترسی گیران و لەبەند کران، لە دەروەی عەرەبستاندا دەژیا.