کانونی دوھەم 12, 2019 17:11 Asia/Tehran
  • دەرکرانی حۆکمی دەسگیر کرانی نوێنەری پەرلەمان لە دادگایەک لە تورکیا

دادگەیەک لە تورکیا حۆکمی دەسگیر کرانی نوێنەری ئەندامی پارتی دێموکراتیکی گەلەکان لە پارێزگەی شانلی ئۆرفا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتەی دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ماڵپەڕی ئینترنتی ڕۆژنامەی ملیەتی تورکیا ، دادئەستێنی شانلی ئۆرفا " عایشە سوروجو" تاوانبارە کە لە وتاردانی خۆی لە کۆبوونەوەیەک کە لە دوهەمی نوامبەری ٢٠١٦ لە بەشی سوروچ بەڕێوە چوو بە قازانجی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە.کە.کە پڕوپاگەندەی کردووە. قازی دوای وتووێژ لەگەل پارێزەرانی ئەم نوێنەرەی پەرلەمان کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردوی دادگەی خۆی بەشداری نەکردبوو ، حۆکمی دەسگیرکرانی بۆ ئامادە بوونی بە زۆرە ملی لە کۆبوونەوەی داهاتووی دادگەیی کران دەرکرد. پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ،پە.کە.کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیا وەکوو گروپی تیرۆریستی ناسێندراوە.