کانونی دوھەم 17, 2019 19:26 Asia/Tehran
  •  پەرەسەندنی مایەپووچ بوونی بەشگەکان لە تورکیا

دوا بەدوای پەرەگرتنی مایەپووچی بەشگەکان لە تورکیا، ڕێژەی ئەو جۆرە بەشگانە لە ساڵی ٢٠١٨ گەیشتە پتر لە ١٥ هەزار وێنە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی تەسنیم، ناوەندی لێکدانەوەی ڕەوسی ئابووری کۆماری تورکیا ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی ئەو بەشگەیانە وا مایەپووچبوون لەم وڵاتە لە چاو ساڵی ڕابردوو بە گەشەی لە سەدا ١٠ گەییشتە هەزارو ٤٠٠ حاڵەت.

 بە گوێرەی  پێشبینی ئەم ناوەندە ئابوورییەی تورکیا،ژمارەی بەشگە مایەپووچکراوەکانی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٩ زایینی بە گەشەی لە سەدا ٦ دەگاتە ١٦ هەزار و ٢٠٠ حاڵەت.

 لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی چەند بەشگەی گەورە و بە ئیعتباری تورکیا خوازیاری چاکسازی داڕشتی میلیاردان دۆڵار قەرزە دەرەوەییەکان بوونە. بەرەبەشی  کەرتی بانکی تورکیایش شایەتی دابەزینی لە سەدا ٦.٤ بووە و سەرجەم دابەزینی بایخی بەرەبەشی کەرت بانکی ئەم وڵاتە لە ساڵی رابردووی زایینی گەییشتۆتە لە سەدا ٣٧ .

هەر وەها لە ساڵی ڕابردووی زایینی شاندەری بازاری بوورسەی تورکیا نزیک لە سەدا ١٨ دابەزیوە.