کانونی دوھەم 21, 2019 09:59 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان : تورکیا ئامادەی وەئەستۆگرتنی ئاسایشی منبەجە

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رۆژی یەکشەممە لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ دۆناڵد تڕەمپ هاوشانی ئەمریکی خۆی باسی ویستی ئانکارای کرد بۆ وەئەستۆگرتنی خێرای ئاسایشی منبەج بە دوای تەقینەوەی ئەم دواییانە لەم شارە .

بەپێی راۆرتی ئیرنا ئەردۆغان لەپ ێوەندیەکی تەلەفونیدا یەکشەممە هەروەها گوتی  ئامادەی هاریکاریی بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆریستانی باقی ماوی داعش و رێگرتن لە بەدەسەڵات گەیشتنەوەی ئەم گروپەیە .

 چوارشەممەی رابردوو لە نزیک ئۆتۆمبێلی گەشت لێدانی هێزە ئەمریکیەکان لە منبەجی سوریا  تەقینەوەیەك روویدا کە بووە هۆی کوژرانی  ژمارێك  ئەم لەشکەریانە .

 دانیشتوانی منبەج ئەم دواییانە لە ئەرتەشی سوریایان ویستبوو بۆ بەرنگاربوونەوەی پەلاماری ئەگەریی ئانكارا ، هێز بۆ ئەم ناوچەیە بنێرێ . سەرۆكی ئەمریكاش چەند حەوتە لەمەوبەر باسی بڕیاری خۆی كرد بۆ كشاندنەوەی هێزە ئەمركیەكان لە سوریا .