کانونی دوھەم 22, 2019 21:23 Asia/Tehran
  • سەفەری شاندی پەرلەمانیی ئێران بۆ تورکیا

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی کومیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران و شاندی هاوڕێی، دیدار و وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، لەم چاوپێکەوتنەدا مەولوود چاووش ئوغلو و حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەیی و بەهێزکردنی پێوەندی دوو لایەنە وتوێژیان کرد.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران  لە سەفەری یەک ڕۆژەی بۆ تورکیا هەروەها بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی  ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئەم وڵاتەش دیدار بکات.

فەلاحەت پیشە ماوەیەک لەمەوبەر لەسەرووی شاندێک پێکهاتوو لە ژومارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران گەیشتە تورکیا.