کانونی دوھەم 22, 2019 21:28 Asia/Tehran
  • گەیشتنی شاندی پەرلەمانی ئێران بۆ تورکیا

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران لە سەرووی شاندێکەوە بریتی لە نوێنەرانی مە جلیس، گەیشتن تورکیا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما ، فەلاحەت پیشە سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە سەفەری یەک ڕۆژەی جۆی بۆ تورکیا، بڕیارە لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوە وسەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دیدارو گفتوگۆبکات. لێکدانەوەی دەوری پەرلەمانەکانی تورکیا وئێران لە بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندیەکانی دوولایەنە بە تایبەت پێوەندیەکانی ئابووری وتیجاری لە گرینگترین تەوەرەکانی بەرباس ووتووێژی دوولایەنە دەبێت.