شوبات 07, 2019 18:17 Asia/Tehran
  • ھاوسەرۆکی ھەدەپە: پارتی باش، بۆ دوژمنایەتی کردن لەگەڵ ھەدەپە لە تەنیشتی ھاوپەیمانیی کۆمارییەکاندا وەستاوە

ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی کگەلانی تورکیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی پارتی باش، وتی:پارتی باش، بۆ دوژمنایەتی کردن لەگەڵ ھەدەپە لە تەنیشتی ھاوپەیمانیی کۆمارییەکاندا وەستاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، سەزای تەمەڵی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی  پارتی باش گرت و وتی: پارتی باش( ئی پارت) لە دژایەتی کردنی ھەدەپە هاوکاری کۆمارییەکانەو ھەوڵی ھاوپەیمانی لەگەڵ ئەو پارتەدا دەدات و دیارە ئەمەش لەگەڵ ئەو سیاسەتەی کە بانگەشەی دەکات جیاوازیی زۆرە.

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا  جەختی کردووە: پارتی باش بەتایبەتی بۆ دژایەتی کردنی هەدەپە لەگەڵ کۆماریخوازەکان یەکیان گرتووە. دیارە ئەمەش ناپاوەجێیی لە سیاسەتەکانی ئی پارتی دەسەلمێنێت. تێگەییشتن لە ئاوا سیاسەتێکیش زەحمەتە ، بەڵام ئێمە بەباشی هۆکاری ئەو سیاسەتانە دەزانین. چونکو پارتێکی ئۆپۆزیسیۆن دژی پارتی دەستەڵاتدار ھەوڵ د ەدات و تەواوی سیاسەتەکانی خۆی لە سەر وەپێش کەوتنی پارتی دەستەڵاتدار داڕشتووە. ئا لەم ڕوانگەیەوە ناپاوەجێیی بە ئاشکرا لە سیاسەتەکانی پارتی باش دەبیندرێت.

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا  پێی داگرت: دەوڵەتی ئەردۆغان لە سەر بنەمای سیاسەتی دوژمن تاشین لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە. سیاسەتەکەش لە سەر دوژمن دروست کردن بۆ کورد و دژایەتی کردنی هەدەپە بونیات نراوە کە گەورەترین قەبارەی خەباتی سیاسی و دیموکراسییانەی خەڵکی کوردی تورکیایە. ئێمە دەزانین ئەوە سیاسەتێکی بێ بایەخە. بەڵام لە تورکیا کەس ئاوڕ لەو بابەتە ناداتەوە.

ناوبراو لە وتەکانیدا ئاشکراشی کرد: خەڵکانێک هەن هەوڵ دەدەن بە بیانووی ئەم سیاسەتە ڕەگەزپەرستانەیەی کە دایانڕشتووە سیاسەت و مەبەستی خۆیان بەرنە پێشێ. ئەوەش زیانی قورس لە دیموکراسیەت و پڕۆسەی سیاسی لە تورکیا دەدات و داهاتووی کۆمەڵگا تێک دەدات.