شوبات 08, 2019 17:36 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی کۆمەڵێک لە کارگێڕانی پێشووی پۆلیسی تورکیا بە تۆمەتی ئەندامەتی لە تاقمی گوێلەن

سەرچاوەکانی تورکیا باسی قۆڵبەست کرانی کۆمەڵێک لە کارگێڕانی پێشووی پۆلیسی ئەم وڵاتەیان کرد بە تۆمەتی ئەندامەتی لە نێو تاقمی گوێلەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی سەباحی تورکیا،دادئەستێنی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ ھەینی حوکمی قۆڵبەست کرانی بۆ ٢٣ کەس لە کارگێڕانی پێشووی پۆلیسی تورکیا بە تۆمەتی ھاوکاری و ئەندامەتس لە تاقمی گوێلەن دەرکرد.٢١ کەس لەوانەی کە بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچووە لە کارگێڕانی وەدەرنراوو دوو کەسی دیکەشیان خانەنشین کراون. 

دەوڵەتی ئانکارا دوای کودەتاکەی 15ی ژولای ساڵی 2016، لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا دژی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گوێلەن، دەیان هەزار کەس لە لەشکریان ، پۆلیس، دادوەران، مامۆستایانی زانکۆو فێرکاران و کارمەندانی دەوڵەتی ڕاپێچ کردووەو یان لە کار هەڵیپەساردوون و یاخود خستوونیەتە بەر پەیگەڕی یاسایی و دادەڤانیتورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە فەتحوڵڵا گوێلەن بە پێکھێنانی تاقمێکی ناسراو بە فەتۆو بە دزە کردنە نێو پێکھاتەی دادەڤانی، سەربازی، فێرکاری و دامەزراوە دەوڵەتییەکان، کودەتا شکست خواردووەکەی ی ژولای ساڵی ٢٠١٦ی زایینی ڕێککەوت لەگەڵ(٢٥ی پوشپەڕی ساڵی ١٣٩٥ی  کۆچیی ھەتاویی ) ڕێک خستووە

ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گوێلەن لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکا هەروا لەو کێشانەی تورکیایەو بووەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک وڵات. سەرباری ئەمەش گوێلەن وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە دەست هەبوونی لە کودەتاکەی ساڵی 2016، دەوڵەتی ئانکارا بە سەرکوت کردن و داپڵۆساندن و لەنێو بردنی دەنگە نەیارەکان تۆمەتبار دەکات.