شوبات 09, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • ڕووسیا، بایکۆتە ئابوریەکانی تورکیای هەڵوەشاند

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەبڕیارێکدا هەندێ گەمارۆی ئابوریی مۆسکۆ دژ بەئانکارای هەڵوەشاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی"ئیبێنا"؛ "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا بڕیاری لابرانی قەدەغەی ژمارێک بەرتەسکیی ئابوریی دژ بەتورکیای ئیمزا کرد. ئەو سەنەدە لە پۆرتالی ئینتێرنێتی فەرمیی زانیارییە مافەوانییەکانی رووسیا بڵاوبووەتەوە.

بەپێی ئەو بڕیارە، ژمارێک شارومەندی تورک کە بەرلەوە لە نۆڤمبەری٢٠١٥ی زایینی گەمارۆ ئابوریەکانی ڕووسیا دەیانیگرتەوە، ئێستا نایانگرێتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ژمارێک شارومەندی تورک بۆ سەفەر بۆ ڕووسیا ، ئەو بەرتەسکییە نایانگرێتەوە.

نەمانی ئەو بەرتەسکیانە ، شۆفیرانێک کە لە جادە نێودەوڵەتییەکان کاری ترانزیت و گواستنەوەی کاڵا دەکەن، خاوەنانی ڤیزای تایبەت کە بۆ سەفەری کورتماوەی تیجاری سەردانی ڕووسیا دەکەن و ئەو کەسانە کە بۆ ئەنجامدانی فەرمانبەرێتی دیپلۆماتیک دەچنە ڕووسیا، لەخۆ دەگرێ.

هەروەها لەو بڕیارەدا هاتووە کە ئەو بەرتەسکییانە بێتوو لایەنی تورکیاییش وەهابڕیارێک بگرێ، لادەبردرێت. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بەرتەسکییە سەپێندراوەکان بەدژ ئانکارا پاش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی جەنگیی رووسی بەدەست تورکیا، لەلایەن سەرۆک کۆماری ڕووسیاوە لە بیست وهەشتی نۆڤمبەری٢٠١٥ی زایینی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی گیانی شارومەندان لەهەمبەر کردەی تاوانکارانە جێ بەجێ کرا، ئەوە لەکاتێکدایە کە کۆمەڵێک هەوڵی تیجاریی تایبەتیش بەسەر تورکیادا سەپێندراوە.