شوبات 09, 2019 18:12 Asia/Tehran
  • چاووش ئوغلو: نەتەوەیەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە لەسەر دۆزینەوەی تەوەرەکانی گوماناوی دۆسیەی خاشۆقچی دەست پێ بکەن

وەزیری دەرەوەی تورکیا جارێکی تر پێداگری کرد ، نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێ لێکۆڵینەوە لەبارەی دۆسیەی کوژرانی جەمال خاشوقچی ، ڕۆژنامەنووسی ڕەخنە گری عەرەبستانی دەست پێ بکات .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، مەولود چاوش ئوعلو  وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی هەینی لەنێو کۆڕی  پەیامنێران  وتی : تورکیا ئەنجامی  لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی  کوژرانی خاشوقچی  بە پرسێکی گرینگ دەزانێ  و هەوڵی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دەستپێکرانی لێکۆڵینەوەی ڕەسمی لەم قۆناخەدا  پێویستە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی : ئەوەی لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی  نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە کوژرانی خاشوقچی  ئاماژەی پێ کراوە  لەگەڵ ئەنجامی  لێکۆڵینەوەکانی ئەنقەرە یەک دەگرێتەوە.

چاووش ئوغلو لە درێژەدا جارێکی تر لەسەر پێکهاتنی لیژنەیەکی  نێودەوڵەتی سەبارەت بەم دۆسیەیە و دەستپێکرانی  لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی تەوەرەکانی گرینگی ئەم دۆسیە،  پێداگری کرد.