داواکاری گشتیی تورکیا دوو حیزبی کوردیی داخست
داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا بەهۆی لکاندنی ناوی کوردستان بە پارتەکەیانەوە بڕیاری داخستن بۆ دوو حزبی سیاسیی کوردیی دەرکرد.
میدیاکانی هەرێم بە گێڕانەوە لە رۆژنامهی (ئایدنلک)ی تورکی راپۆریاندا ، دوێنێ یەکشەممە ١٠ی شوبات، بە بریاری داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا هەردوو پارتی کۆمۆنیستی کوردستان و پارتی ئازادی کوردستان داخران.
لەبارەی هۆکاری داخستنی ئەو دوو حزبەوە رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو دوو حزبە وشەی کوردستانیان بە حزبەکەیانەوە لکاندووەو له دهستووری تورکیاشدا به هیچ شێوهیهک وشهی کوردستان قبووڵکراو نیه.
لە ولاتی تورکیا ژمارەیەک حزبی سیاسی ناوی کوردستانیان به پارتهکهیانهوه لکاندبوو، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن بەرپرسانی تورکیاوە بەشێکیان وشەی کوردستانیان لاداوە، بەڵام بەهۆی لانەدان ناوی کوردستان بە حزبەکەیانەوە بڕیاری داخستن بۆ ئەو دوو پارتە سیاسسیە دەرکرا.
هەر بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە له 13ی ئهم مانگهدا، دادگای دهستووری تورکیا کۆتای بڕیار لهبارهی ئهو دۆسیهیهوه دەدات، بەو پێەیی ئهو دوو حزبە دۆسیهکهیان بردووهته دادگای دهستووری تورکیا.