شوبات 12, 2019 11:31 Asia/Tehran
  • تێبینیی تورکیا سەبارەت بە ئایدیای ناوچەی هێور لە سووریا

وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا جەختی کرد کە وڵاتەکەی سەبارەت بە پرسە ئاسایشییەکان و قازانج و بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی لەگەڵ کەس مامەڵە ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم؛ "عومەر چەلیک" وتەبێژی پارتی داد و گەشە بە ئاماژە بە نیگەرانییەکانی تورکیا بەرامبەر بە پرسی ئەمنی بەتایبەت لە باکووری سووریا وتیشی سەبارەت بە ئایدیای پێکهاتنی ناوچەی ئەمن لە سووریا هەندێ دانوستان و وتووێژ کراوە و پێشنیارەکانی ئێمە بە واشینگتۆن ئاراستە کراوە.

پێش ئەوەیش "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کردبوو ئانکارا هەرگیز ڕێگا نادات ئەو "ناوچەی هیور"ـە کە تورکیا بە نیازی دیاری کردنی لە باکووری سووریایە، ببێ بە بنکە و مەکۆیەک بۆ جیایی خوازان.

قسەکانی کاربەدەستانی تورکیا   سەبارەت بە ناوچەی ئەمن لە کاتێکدایە کە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وشداری دابوو بە ئانکارا بێتوو تورکیا پەلاماری شەڕوانانی کوردی لاگری ئەمریکا بدات، واشینگتۆن ئابووریی ئەو وڵاتە تیا دەبات.