شوبات 12, 2019 18:45 Asia/Tehran
  • بەشداربوونی تورکیا لە دانیشتنی وەرشۆ لەئاستی

تورکیا لەئاستی باڵوێزی ئەو وڵاتە لە پۆڵندا بەشداری دانیشتنی وەرشۆ دەبێ.

بەپێی راپۆری دوێنێ سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هاوبەشبوونی ئەو وڵاتە لە دانیشتنی وەرشۆ، بە ئامادەبوونی باڵوێزی تورکیا لە پایتەختی لەهستان(پۆڵندا) بەرتەسک دەبێتەوە.

ئەمریکا لەچوارچێوەی ئامانجە ناوچەییەکانی بەنیازە دانیشتنێک لەژێرناوی "ئاشتی وئاسایش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست" لە١٣و١٤ی فێڤریەی٢٠١٩ لە وەرشۆی پایتەختی پۆڵندا بەڕێوە ببات.

واشنگتۆن لە حەفتا وڵات بۆ بەشداربوون لەو دانیشتنە لەئاستی وەزیری دەرەوە، بانگهێشتنی کردووە بەڵام ژمارێک وڵات لە رۆژانی ڕابردوو ڕایانگەیاندووە کە بەشداری دانیشتنەکەی وەرشۆ نابن.

سیاسەتی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنی وەرشۆ لەدرێژەی هەوڵی دوژمنکارانەی ئەو وڵاتە بۆ برەوپێدانی سیاسەتی ترساندن لەئێرانە.