شوبات 12, 2019 20:24 Asia/Tehran
  • وشداری دانی چین بە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە بۆ سەفەر بۆ تورکیا

باڵوێزی چین لە تورکیا بە هاووڵاتیانی خۆی بۆ سەفەر بۆ تورکیا وشداری دا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا ، لەگەڵ پەرەی کێشە وئاڵوزیەکانی نێوان پیکەن وئانکارا لەسەر ئویغورەکانی ناوچەی خۆدموختاری سین کیانگ لە باکووری ڕۆژئاوای چین -پیکەن بە شارومەندانی خۆی ڕاگەیاند ، ئاگایان لە سەفەرکردنیان  بۆ تورکیا بێت. باڵوێزی چین لە بەیان نامەی خۆیدا هێناویەتی ، گەشتیارانی چینی کە سەفەر دەکەن بۆ تورکیا دەبێ بە پرس ومەسەلە وئاڵوزیەکانی سیاسی سەرنج بدەن وئاگایان لە ماڵ وسامانی خۆیان بێت. پاش ئەمەیش وەزاڕەتی دەروەی تورکیا لە بەیان نامەیەکدا لەچین بە توندی ڕەخنەی گرتبوو لە مەڕ مردنی " عەبدولڕەحیم هیات" ژەنیاری ئویغور . پیکەن مردنی ئەم ژەنیارە ئویغەری ڕەت کردووەتەوە. تورکیا هەروەها بوونی ئوردەگاکانی بڕوایی وڕاهێنانی دەوڵەتی چین بۆ ئویغورەکانی تورک زمانی سین کیانگی بە کارەساتێک بۆ مرۆڤایەتی زانی وبە توندی لە پیکەن ڕەخنەی گرت وخوازیاری کۆکرانەوەی ئەم ناوەندانە بوو.