شوبات 12, 2019 20:59 Asia/Tehran
  • دوو ناوەندی سەربە پە.کە.کە لە ئاڵمانیا داخران

وەزاڕەتی ناوخۆی ئاڵمانیا هەواڵی دا لە داخرانی دوو ناوەندی سەربە پە.کە.کە لەم وڵاتە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، بە گیڕانەوە لە ئاناتۆلی ، وەزاڕەتی ناوخۆی ئاڵمانیا لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : بە فەرمانی " هورست زیهوفر" وەزیری ناوخۆی چالاکیەکانی دامەزراوەی پەخشکاری " مزوپوتامیا" وکۆمپانیای " مۆڵتی میدیا ئیم ئای ئار" بە هۆی پێوەندی لەگەڵ گروپی تیرۆریستی پە.کە.کە ڕاگیراوە. لەم بەیان نامەیەدا بە ئاماژەدان بە مەکە بڕیاری ناوبراو بەپێی یاسای ئەنجومەنەکانی ئاڵمانیا گیراوە ، هاتووە: لە کاژێرەکانی سەرەتایی بەیانی ئەمڕۆ سێسەممە نوسینگەکانی ئەم دامەزراوەیە لە ئیالەتەکانی ڕاین - وستفالیای باکووری وساکسونی خوارەوەی ئاڵمانیا دراوەتە بە رلێکدانەوەو بڕێک لە کەل وپەل وکەرەسەکانیان دەستی بە سەر داگیراوە. بە قسەی وەزیری ناوخۆی ئاڵمانیا ، سەرەڕای نایاسایی بوونی پە.کە.کە ئەم گروپە بە چالاکیەکانی خۆی درێژەی داوەو بڕیاری ناوبراو لەمەڕ لەبەرچاوگرتنی نەزم وتەکوزی زەروری وپێویست بووە. ئەمەلە حاڵێکدایە کە گروپی پە.کە،کە لە ساڵی ١٩٩٣ هەتا ئێستاکە لە ناو لیستی تیرۆریسم لە ئاڵمانیا دابووە و نایاسایی دێتە ئەژمار.