سەرۆک پەرلەمانی تورکیا وازی لە پۆستەکەی هێنا
سەرۆک پەرلەمانی تورکیا لە پۆستەکەی خۆی کشایەوە.
هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ شەوی سێشەممە ڕایگەیاند: "بنعەلی یەڵدیریم" سەرۆک پەرلەمانی تورکیا دوابەدوای بە بەربژار بوونی بۆ پۆستی شارەداریی ئەستەموڵ، وازی لە پۆستەکەی خۆی هێناوە.
"بنعەلی یەلدیریم" پێشتر لە لایەن پارتی داد و گەشە بە ڕێبەرایەتیی "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ، ببوو بە بەربژاری پۆستی شارەداریی ئەستەموڵ. یەڵدیریم پێشتری سەرۆک وەزیران و وەزیری پێوەندیی و بەدالەی تورکیا بووە.
ئەردوغانیش پێش ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی و سەرۆک وەزیرانیی تورکیا بگرێتە ئەستۆ، ساڵی ١٩٩٤ وەکوو شارەداری ئەستەموڵ هەڵبژێردرابوو.
هەڵبژاردنی سەرۆک پەرلەمانی تورکیا وەکوو بەربژاری پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە بۆ پۆستی شارەداریی ئەستەموڵ پیشاندەری ئەوەیە کە ئەم پۆستە کەمتر لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا و ویان وەزیر بوون لە کابینەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە نییە.
هەڵبژاردنی خۆجێی ئەنجومەنی شارەدارییەکانی تورکیا ٣١ی مارسی ٢٠١٩ بەڕێوە دەچێ.