شوبات 20, 2019 16:20 Asia/Tehran
  • قەدەغەی گواستنەوەی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ ی ئەمریکی بۆ تورکیا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا گواستنەوەی بەرەی تازەی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ ی ئەمریکی بۆ تورکیای ڕاگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە واژۆ کردنی پرۆژە یاسایەک گواستنەوەی بەرەی تازەی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ ی ئەمریکی بۆ تورکیای ڕاگرت.

ترەمپ ھەتا کاتێک کە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکاو بەرەڤانیی ئەم وڵاتە واتە پێنتاگۆن ڕاپۆرتێکی تازە سەبارەت بە کڕینی سیستێمی ئێس چوارسەد لە لایەن تورکیاوە ئاراستە نەکەن، گواستنەوەی بەرەی تازەی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ ی ئەمریکی بۆ تورکیا ڕادەگرێت.

ھەر لەم حاڵەدا فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: تورکیا بەو ھەل و مەرجەی  ئێستای ناتوانێ پێشنیاری ئەمریکا بۆ کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی پاتریۆت قەبووڵ کات.

فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیا پێی داگرتووە: دوو فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ی لاکھید مارتین مانگی مارسی ٢٠١٩ی داھاتوو ڕادەستی تورکیا دەکرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە وتبووی: ھیچ خاڵێکی پاشگەز بوونەوە لە مەڕ وەرگرتنی سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی ئێس چوارسەد لە ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٩ لە ئاردا نییە.

تورکیا سەرباری نەیارەتیی کۆشکی سپی لە سەر کڕینی چەک و چۆڵ لە ڕووسیا بەردەوامە.

 

 

سەرپەیڤ