ئادار 17, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی هاوکاری ئیسلامی لە تورکیا

وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕۆژی یەکشەممە باسی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەمیواندارەتی تورکیا لەشاری ئەستەمووڵی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، شاە مەحموود قورەیشی  وتی : کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی  هاوکاری ئیسلامی بە ئامانجی یەکگرتوو کردنی ئوومەتی ئیسلامی بۆ بەرەنگار بوونەوەی لە ئیسلام ترساندن،  جێبەجێ کرانی ڕێگەچارەی کاریگەر  بۆ بەرەنگار بوونەوەی لە ئیسلام ترسێنی  و لێکدانەوەی دواهاتە پڕمەترسییەکانی، بیست و دووی  مارس لە ئەستەمووڵ بەڕێوە دەچێت .

وەزیری دەرەوەی پاکستان  هەروەها وتیشی : ئەم بڕیارە  دوای وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ مەولوود چاووش ئوغلو،  وەزیری دەرەوەی تورکیا ، ڕۆژی ڕابردوو گیراوە.

هەینی ڕابردوو چەند کەس  پەلاماریان کردە سەر دوو مزگەوت لەشاری کرایست چرچ لە نیوزیلەند، خەڵک و نوێژکەرانیان دایە بەر گوللە کە لانیکەم  پەنجا و دوو کەس کوژران و چل و حەوت کەسیش بریندار بوون  .

هۆکاری سەرەکی ئەم پەلامارە تیرۆریستییە پیاوێکی بیست و هەشت ساڵانی ئوسترالیایی بە ڕەگەز ئینگلیزی  ڕاگەیەندراوە کە پێشتر بەجاران لەنێو  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا  باسی ناڕەزایەتی خۆی کرد بوو لە ئامادەبوونی موسوڵمانان لە وڵاتانی ئەورووپی  .